هەولێر .. دیداری بەدیجیتاڵکردنى زمانى کوردى بەرێوەچوو
هەولێر ..
دیداری بەدیجیتاڵکردنى زمانى کوردى بەرێوەچوو
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.18، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆک و مامۆستایانى زانکۆکان و پسپۆڕ و شارەزایانى زمانى کوردى، زانکۆى کوردستان بە هەماهەنگى ئەکادیمیای کوردی، دیدارێکى تایبەت بە دیجیتاڵکردنى زمانی کوردی سازکرد.
تێیدا لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایانى زمانى کوردى و تەکنەلۆژیا، گفتووگۆ لە بارەى زمانى کوردى و چۆنەیتى بەدیجیتاڵکردنى و ژیریی دەستکرد و داهاتوویی کرا و لەلایەن ئامادەبووانەوە ڕاوبۆچوونى جیاجیا لەوبارەیەوە خرایە ڕوو. لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى دیدارەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى خواست.