پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە قوتابی " هێلان کاروان " دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە قوتابی " هێلان کاروان " دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
ئەمشەو سێشەممە 2026.5.26، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبای لە قوتابی (هێلان کاروان تەها ئەحمەد) و خانەوادەکەی کرد، بەبۆنەی بەدەستهێنانی نمرەی تەواو (٧٠٠ لە ٧٠٠) لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و بوونی بە یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ قوتابی هێلان و باوکی، ڕایگەیاند: "ئێمە وەک پارێزگای هەولێر شانازی بەم سەرکەوتنەی دەکەین."
هاوکات، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر کرد. ئاماژەی بەوەش دا کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئاستی خوێندن لە سنووری پارێزگاکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئەم دەرەنجامە درەوشاوانەش بەڵگەی ڕوونی ئەو ڕەنج و ماندووبوونەن.