بە سەر پەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەی بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا

بە سەر پەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەی بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا


رۆژی یەکشەممە 2022.12.25، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى ئەندامانی لیژنە، لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی لیژنەی بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دواى بە دواداچوون بۆ بڕیارەکانى کۆبوونەوەى پێشووى لیژەکە و دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنیان، تیشک خرایە سەر بە کۆتاهاتنى وەرگرتنى مامەڵەى هاوڵاتییان بۆ بە خاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکانە لە سنووری شارەوانییەکان و ئەو (17 هەزار) داواکاریەى لەم ماوەیەى دیاریکرابوو پێشکەش کراوە و ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەشی کە تاوەکو ئێستا داواکارییان پێشکەش نەکردووە.

پاشان گفتوگۆ لە بارەى کێشەى ئەو شوێنانەى کە کارى جیاکردنەوەى زەوییەکانیان تەواو نە بووە و ئەو جێگایانەى کە لەگەڵ داڕشتنەوەی نەخشەکان ناگونجێن و پێویستە هەڵبگیرێن کرا.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە پیشکەشکردنى ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان لە جێبەجێکردن و ڕایکردنی مامەڵەکانییان، لیژنەى ناوبراوى ڕاسپارد دیراسەتى واقیعى ئەو خانووە زێدەڕۆییانە و هەموو ئەو شوێنانە بکەن کە بەر شەقام دەکەون و ئەوانەشى کە لە سەر ناوچەى سەوزایی دروستکراون.