پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی) کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی) کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی) کرد

شەوی چوارشەممە 2024.4.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژانی جەژن، بەیاوەری قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و بەڕێوەبەرانی پۆلیس و هاتووچۆ و کاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، هاتووچۆ، بەرگری شارستانی) کرد.

لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای جەژنە پیرۆزە، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزەکانی كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندان كرد لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.