ناحییەى ڕزگارى.. کردنەوەى مزگەوتی "حاجی ئەنوەر برادۆستى"
ناحییەى ڕزگارى..
کردنەوەى مزگەوتی "حاجی ئەنوەر برادۆستى"
دواى نیوەڕۆى ئەمرۆ یەکشەممە 2024.3.10، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و قائیمقامى قەزایی خەبات و بەڕێوەبەرى ناحییەى ڕزگارى و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى ناوچەکە و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی و کەسایەتی دەڤەرەکە، لە ڕێورەسمێکدا مزگەوتی "حاجی ئەنوەر برادۆستى" لە ناحییەى ڕزگارى سنوورى قەزایی خەبات بەڕووى نوێژخوێنان کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا، وێڕاى دەستخۆشی لە خێرخوازان، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی ناحیەکە کرا بۆ کرانەوەى مزگەوتەکە.