به‌شێكی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر كه‌ركووك قیرتاو ده‌كرێته‌وه‌‌

به‌شێكی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر كه‌ركووك قیرتاو ده‌كرێته‌وه‌‌



بە گوژمەی (143 ملیۆن و 957 هەزار و 500 دینار) لە سەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى، دەستکرا بە جێبەجێکردنى پڕۆژەی دروستکردنەوە و قیڕتاوکردنی بەشێکى رێگای سەرەکی (هەولێر - کەرکوک) بە رووبەرى 7,200 م2، بەمشێوەیە:
یه‌كه‌م: چاککردنەوەی شەقام و شوێنە تێکچووەکان و قەشتکردن و قیڕتاوکردن.
دووه‌م: خۆڵکاری و راخستنی تێکەڵە جۆری A و راخستنی بەردی شکاو و قیڕتاوکردن.

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر