مەسرور بارزانی: حکومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم

مەسرور بارزانی: حکومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق پابەندە بە راگرتنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، رەنگە کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەرببن لە چەند مانگی داهاتوودا ئەویش بە تێپەڕاندنی یاسایی نەوت و غاز.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسایی بودجە یارمەتی هەرێم دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و گێڕانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە کاتی خۆیدا.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتوون هەموو فشارەکانی سەر هەرێم لەم کاتەدا رابگێرێن تاوەکو یاسایی نوێی نەوت و غاز تێدەپەڕێندرێت.