له‌هه‌ولێر، ھەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بە منداڵانی ته‌مه‌ن 12 ساڵ راگه‌یه‌ندرا

له‌هه‌ولێر، ھەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بە منداڵانی ته‌مه‌ن 12 ساڵ راگه‌یه‌ندرا

لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ پاراستنی ھاووڵاتییان لە ڤایرۆسەکە، ئەمڕۆ شەمە 2021.11.6، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق و ژمایەیەکی دیکە لەبەرپرسان، لە بەشە ناوەخۆیی 18ی شوباتی کچان ھەڵمەتی کوتانی منداڵانی 12 ساڵ، قوتابیانی کۆلێژ و پەیمانگاکان دەستیپێکرد و تیاییدا یەکەم منداڵی تەمەن 12 ساڵ بەناوی ژیار فەیسەڵ، یەکەم ژەمی ڤاکسینی وەرگرت.
لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی وەزیر و وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق و حکومەتی ئەڵمانی کرد و ڕایگەیاند: "لەمڕۆوە منداڵای سەروی 12 ساڵ دەتوانی فاکسین وەرگرێت"
جێگەی باسە، بۆ ئەو هەڵمەتە، 12تیم ئامادەکراوە کە 8 تیمیان لە ناو هەولێر 2 تیم لەکۆیە و 2 تیمش لە سۆران.