هەولێر... خولێکی ڕاهێنان بۆ ئەندازیاران دەستیپێكرد

هەولێر... خولێکی ڕاهێنان بۆ ئەندازیاران دەستیپێكرد

هەولێر...
خولێکی ڕاهێنان بۆ ئەندازیاران دەستیپێكرد

ئەمرۆ یەكشەممە 2026.9.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی خولێکی تایبەتی ڕاهێنان بۆ ئەندازیاران کرد، کە تایبەت بوو بە بواری ( بەڕێوەبردنی ئاوی خواردنەوە ) و لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی نۆڵج بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی نۆڵج، ژمارەیەک لە مامۆستایان، قوتابیانی زانکۆ، و کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری سەرچاوەکانی ئاو و ئەندازیاری بەڕێوەچوو. تێیدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی توانای کادیرە ئەندازیارییەکان کرایەوە بۆ باشترکردنی سیستمی دابەشکردن و پاراستنی ئاوی خواردنەوە.

لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی بۆ ڕێکخەرانی خولەکە و دەستەی کارگێڕی زانکۆی نۆڵج بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستی و پیشەیییە، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم ئەندازیاران و بەشداربووانی خولەکە خواست، بەو ئومێدەی بتوانن سوود لەم خولە وەربگرن بۆ خزمەتکردنی زیاتری پڕۆژەکانی ئاو و گەیاندنی خزمەتگوزاری شایستە بە هاووڵاتیان.