هەولێر ... یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی فوتساڵی کچان بەڕێوەچوو

هەولێر ... یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی فوتساڵی کچان بەڕێوەچوو

هەولێر ...
یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی فوتساڵی کچان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.2.2، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، لە هۆڵی یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر ، یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی فوتساڵی کچان، کە لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بۆ سنووری بەرێوبەراتییەکەیان رێکخرابوو لەلایەن هەردوو تیپی ( پەروەردەی بنەسڵاوە و پەروەردەی مەخموور ) بەرێوەچوو و لە ئەنجامدا، تیپی ( پەروەردەی مەخموور ) بووە یەکەمی پەڵەوانیەتیەكە و جامەكەی بەدەست هێنا،

پارێزگاری هەولێر، وێڕایی پیرۆزبایی، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر كرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ یاریزانان و بەشداربووانی پاڵەوانیەتیەکە خواست.