پارێزگاری هەولێر لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی كۆماری قوبڕسی توركیا كۆبووە
چوارشەممە 24/3/2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كە بە سەرۆكایەتی شاندێكی هەرێمی كوردستان لە پیشانگای نێودەڵەتی میزۆپۆتامیا بەشدارە ، لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران- وەزیری گەشت وگوزاری كۆماری قوبڕسی توركیا فكری ئەتا ئۆغڵو كۆبووەوە .
لەم دیدارەدا كە ئیسماعیل مینە خان بەڕێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری هەولێر و د. خەیری وسو بەڕێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری دهۆک و دارا جەلیل خەیات ئامادەی بوون پارێزگاری هەولێر سڵاو و ڕێزی خەڵك و حكومهتی هەرێمی كوردستانی بە حكومەت و گەلی كۆماری قوبڕسی توركیا گەیاند و هیوای خواست پەیوەندی پتەو لەچەندین ئاستی جیاواز نێوان هەردوولا هەبێت .
جێگری سەرۆك وەزیرانی كۆماری قوبڕسی توركیا خۆشحاڵی خۆی بەم. دیدارە نیشان دا و ئەوەشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی پەرۆشە بۆ هەبوونی باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
شیاوی باسە لەم دیدارە دا دیاری پارێزگای هەولێر و دەستەی گەشت وگوزار و ژووری بازرگانی هەولێر پێشكەشی ئەتا ئۆغڵو كرا.