پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای کرد

دووشەممە 2022.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بەمەبەسی جەژنە پیرۆزە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانیان و پێشوازیکردن لەنەخۆش و هاوڵاتییان، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای کرد.
پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی یەکە یەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد، گفتوگۆی لەگەڵ یاوەری نەخۆشەکان و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مامەڵە و شێوازی پێشوازیکردنی کارمەندانی تەندروستیی لە نەخۆشەکانیان. وێڕای پیرۆزبایی جەژن، ستایشی ماندووبوون و شەونخونی سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و بەڕێوەبەر و دەستە کارگێڕی نەخۆشخانەکەی کرد، بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لەچارەسەرکردنی نەخۆشەکان، بەتایبەتی لەڕۆژانی جەژن.