تاقیکرنەوە و شوشتنی هێڵی گوێزەرەوەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر

تاقیکرنەوە و شوشتنی هێڵی گوێزەرەوەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر

تاقیکرنەوە و شوشتنی هێڵی گوێزەرەوەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر

رۆژی هەینی لەلایەن تیمەکانەوە دەستکرا بە تاقیکردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ناو شاری هەولێر و شۆردنی بۆرییەکان، دوای دڵنیابوونەوە لە نەبوونی هیچ کێشەیەک، ئاو دەگاتە ماڵان.

کارەکانی هێڵێکی پڕۆژەکە تەواو بووە و تاقیکرایەوە و ئاوی تێکرا و بۆرییەکانی خاوێن کرانەوە، وەک سەرەتایەکیش ئاوەکە فڕێ درایە دەرەوە بۆ ئەوەی نەگاتە ماڵان.

هاوکات دوای ئەو تاقیکردنەوەی، لەم چەند رۆژدا ئاوی خاوێنی پڕۆژەکە دەگاتە ئەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە نێوان شەقامی ڕەشکین تاوەکو شەقامی کۆیە لە دەرەوەى شەقامى خێراى 120 مەترى، بەگشتی گەڕەکەکانی سنووری شارەوانیی ( چوار، پێنج و شەش ) ئاویان پێدەگات.

جێگەی باسە، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر کراوە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلارە لەلایەن کۆمپانیایی هێمن گرووپ و بەستنەوەی پڕۆژەکەش بە تۆڕە ناوخۆییەکانی ناوشارى هەولێر لەلایەن کۆمپانیای کەی وەن، پڕۆژەکە توانای هەیە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات، کە دەکاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40٪ـەکەی دیکەش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت و تاکو 30 ساڵی تر کێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر دەکات.