زیاتر لە 2 هەزار کەس و 600 ئامێر لە رێگەی هەولێر - گۆمەسپان کار دەکەن

زیاتر لە 2 هەزار کەس و 600 ئامێر لە رێگەی هەولێر - گۆمەسپان کار دەکەن

زیاتر لە 2 هەزار کەس و 600 ئامێر لە رێگەی هەولێر - گۆمەسپان کار دەکەن

2 هەزار کەس لە دوو سایدی کەسنەزان – گۆمەسپان، کار دەکەن و تا کۆتایی ساڵی 2026 پرۆژەکە تەواو دەبێت.

پرۆژەی دووسایدی هەولێر - دەربەندی گۆمەسپان، لە لایەن کۆمپانیایی هێمن گرووپ دەست بەجێبەجێکردنی کراوە و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2026 تەواوبکرێت.

درێژی شەقامەکە 15 کیلۆمەترە، لە کۆتایی شەقامی کەسنەزان دەست پێ دەکات و لە دەربەندی گۆمەسپان کۆتایی دێت. پانی هەر سایدێک 10 مەتر و 75 سانتیمە و دوو رێرەوی سەرەکی و رێرەوێکی فریا گوزاری دەبێت.

لە درێژەی دووسایدەکەدا چوار پرد و یەک ئەندەرپاسی تێدەکەوێت و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژ و جۆراوجۆر و پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆشی دەبێت.

لەو پرۆژەیەدا 2 هەزار کارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر کاری تێدا دەکەن و 99٪ـی پشتی بە هێزی کاری ناوخۆیی بەستووە.