هه‌ولێر ... پێشوازی له بەرێوەبەری نوێ یۆنیسێف لە ھەولێر كرا
هه‌ولێر ...
پێشوازی له بەرێوەبەری نوێ یۆنیسێف لە ھەولێر كرا
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 16.7.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له خاتوو پێتا بارنز، سەرپەرشتیار و بەرێوەبەری نوێی یۆنیسێف لە ھەولێر كرد، له دیداره‌كه‌دا كه ناز جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC ی پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان سوپاسی پارێزگاریان كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر پلان و ئه‌جیندای كاری داهاتووی خۆیان پێشكه‌شكرد كه له‌مه‌و دوا په‌ره‌پێدان ئامانجی كاره‌كانیان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی بره‌ودان به پرسه‌كانی منداڵ و كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و پڕۆژه‌كانی ئاو و ژینگه ...
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه به‌هۆی سه‌قامگیری و ئارامی و ئه‌منییەتی پارێزگای هه‌ولێر، زۆربەی ۆرگ شۆپ و كۆبوونه‌وه‌كانیان وه‌ك یونیسێف و رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چن و خۆشحاڵی خۆیشی به‌و گۆرانكاریه نه‌وعیه ده‌ربری كه له ماوه‌ی رابردوو هه‌ولێر به خۆیه‌وه‌ی بینیوه ...
پارێزگاری هه‌ولێر، به ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێره‌وه پیرۆزبایی له خاتوو پێتا بارنز، بەرێوەبەری نوێی یۆنیسێف كرد‌و تاكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه هاوبه‌ش و هاوكاری راسته‌قینه‌یان ده‌بن له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانیان، چونكه یونسیڤ پێشینه‌یه‌كی جوانیان هه‌یه و كاره‌و پرۆژه‌كانیان مایه‌ی رێزگرتنه، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به پرۆژه‌ی ریسایكلینی ئاوی پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان كرد‌و به كارێكی نایابی وه‌سفكرد...
پارێزگاری هه‌ولێر، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی، له هه‌ولێر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، كه وێرای قه‌یرانی دروستكراوی سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام توانراوه به داهاتی ناوخۆیی به‌رده‌وامی به پرۆژه ستراتیژیه‌كان بدرێ، له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاو، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی سه‌ره‌كی بووه، به‌وه‌ش هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری (20) هه‌زار موكه‌عه‌ب ئاوی خاوێن بۆ هاولاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی ستراتیژی رووناكی كه كاره‌بای (24) كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كات، سه‌ره‌رای پرۆژه‌ی زیاتر كردنی رێژه‌ی سه‌وزایی به پشتێنه‌ی سه‌وزایی و زیاتر كردنی پارك و باخچه‌كان و ده‌یان پرۆژه‌ی دیكه.
پارێزگاری هه‌ولێر، داواشیكرا یونیسێف به‌رنامه و پڕۆژه‌كانیان له‌مپێناوه فراوانتر بكه‌ن، چونكه ئامانجی كاره‌كانیان هاوبه‌ش و له‌یه‌كتریه‌وه نزیكن. بۆیه زۆریان به‌لاوه مه‌به‌سته كه قورسایی بخه‌نه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان فراوانتربكه‌ن .