عەنکاوە... چوارەمین ڤیستیڤاڵی (سەبەتەی ترێ) بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ کرایەوە

عەنکاوە... چوارەمین ڤیستیڤاڵی (سەبەتەی ترێ) بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ کرایەوە

عەنکاوە...
چوارەمین ڤیستیڤاڵی (سەبەتەی ترێ) بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.8.11، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. زانا مەلاخالید، بەپرسی لقی2 و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزایی عەنکاوە و هێمن سەید موراد، بەرێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە پیاوانی ئاینی مەسیحی و هاوڵاتییان، لە چوارچێوەی بایەخدان بە بەروبوومی خۆماڵی و هاندانی جوتیاران، چوارەمین ڤیستیڤاڵی ( سەبەتەی ترێ ) لە قەزایی عەنکاوە لە کێڵگەی جوتیاری نموونەیی "سەلوان سەردار " کرایەوە.

دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى نیشاندانی خوشحاڵی خۆیی بە ئەنجامدانى فسیتڤاڵەکە، پشتیوانى خۆی بۆ ئەو جۆرە کارانە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگای هەولێر هەموو پاڵپشتیەک و هاوکارى و ئاسانکارییەک پێشکەش بە جواتیاران دەکەین، لە پێناو پەرەپێدانی و گەشەسەندن و پێشخستنی زیاتری به‌روبوومى کشتوکاڵی خۆماڵی و بەبازاڕکردنی.

جێگەی باسە، ئامانج لە سازدانی فێستیڤاڵەكە گرنگیدان و ناساندنی ترێ و بەروبوومی خۆماڵیە بۆ بەبازاڕکردنی، فیستیڤاڵەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین جۆری ترێی تێدا نمایشكراوە.