سەنتەری ڕۆشنبیری سوڵتان موزەفەرەددین، سیمنارێک دەربارەی مەترسی مادە هۆشبەرەکان سازدرا
سەنتەری ڕۆشنبیری سوڵتان موزەفەرەددین، سیمنارێک دەربارەی مەترسی مادە هۆشبەرەکان سازدرا
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پاراستنی چین وتوێژهكان لە مەترسی دیاردە نەرێنییەکان، سەنتەری ڕۆشنبیری سوڵتان موزەفەرەددین، ئهمرۆ سێشهممه رێكهوتی 30.6.2026 به ئامادهبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر، و ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی و هێمن قادر جێگری پارێزگارو ژمارهیهك له بهرپرسان و رێكخراوهكان و كهسایهتی شاری ههولێر، سیمنارێکی تایبەتی بە مادەی هۆشبەر؛ مەترسی لە ئێستا و داهاتوو ئەنجامدا.
لەو سیمنارەدا، باس لە کاریگەرییە تەندروستی، دەروونی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان کرا، هەروەها ئاماژە بە گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوە پەروەردەیی، خێزان و دەزگا پەیوەندیدارەکان کرا بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەم دیاردە مەترسیدارە.
لە کۆتایی سیمنارەکەدا بەشداربووان جەختیان لەسەر گرنگی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و چالاککردنی بەرنامە هۆشیارییەکان کردەوە.