پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژى جیهانیى لاوان
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژى جیهانیى لاوان
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەى 12ی ئاب ڕۆژى جیهانیى لاوان، پیرۆزبایی له سەرجەم لاوانی کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەکەین.
به ئومێدى ئەوەی له‌و ڕۆژه‌دا ئاوڕى زیاتر له خواست و داوای لاوان بدرێته‌وه و ئەو یاده ببێتە هۆى هێنانەدى خواست و داخوازیه‌کانیان، تاکو بتوانرێت توانا له بن نه‌هاتووه‌کانیان به‌گه‌ڕبخرێ و ده‌رفه‌تی گونجاو و به هێزیان پێبدرێت.
"دووبارە ئەم یادە له هه‌موو کوڕ و کچانی وڵات پیرۆزبێت"
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر