هه‌ولێر ... فیستیڤاڵێکى تایبه‌ت به‌ رۆژی جیهانی لاوان به‌ڕێوه‌چوو

هه‌ولێر ... فیستیڤاڵێکى تایبه‌ت به‌ رۆژی جیهانی لاوان به‌ڕێوه‌چوو

هه‌ولێر ...
فیستیڤاڵێکى تایبه‌ت به‌ رۆژی جیهانی لاوان به‌ڕێوه‌چوو

ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-8-2025، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و ژمارەیەکى تر لەبەرپرسانی حزبی و حکومی و لاوان و گەنجان، لە هۆڵى پێشەواى هەولێرى پایتەخت، بە بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوان‌، بەرێوبەرایەتی لاوانی هەولێر بەهەماهەنگی دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سوورچی، لەژێرناونیشانی ( هێزی لاوان و داڕشتنی ئەمڕۆ و بنیاتنانی سبەی ) فیستڤاڵێکى سازکرد.

لە فیستیڤاڵەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەولێر بۆ ڕێکخستنی فیستیڤاڵەکە، بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە لاوانی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی کرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواستن.

سەبارەت بە گرنگیدان بە توێژی لاوان لە کۆمەڵگا و بەگەڕخستنی داھێنان و تواناکانیان و خزمەتکردنیان، ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئایدیا و بیركردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران ڕێزدار مه‌سرور بارزانی دا، له‌ گرنگیدان به‌ توێژی لاوان و دووپاتیکردەوە کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام كاری بۆ باشتركردنی ژیان و گوزارانی لاوان كردووه‌، بەڵام بەداخەوە، بەهۆی ئەو زوڵم و ستەمەی بەغدا دەرهەق بە هەرێمی کوردستان دەیکات و پێشلکارییە دەستوورییانەی ئەنجامی دەدات، نەتوانراوە وەک پێویست لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو خزمەتی توێژی لاوان بکرێت و نەخشەڕێگەی بەگەڕخستنی هێز و توانای لاوان لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتیی جێبەجێ بکرێت.