هه‌ولێر مه‌راسیمی رێزلێنان له خانەنشین بوونی لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و دەستبەکاربوونی عه‌مید عەبدولستارو عەمید فەرمان
هه‌ولێر
مه‌راسیمی رێزلێنان له خانەنشین بوونی لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و دەستبەکاربوونی عه‌مید عەبدولستارو عەمید فەرمان
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13.8.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر هێمن میرانی نوێنەری وەزیری ناوخۆ و لیوا تاریق بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش و بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێرو ژمارەیەک لە ئەفسەران، لە بەرێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم، مه‌راسیمی رێزلێنان له خانەنشین بوونی لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و دەستبەکاربوونی عه‌مید عەبدولستار وەک جێگرەوەی و عەمید فەرمان وەک بەرێوربەری پۆلیسی دارەستان به‌رێوه‌چوو...
له‌و مه‌راسیمه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به رۆڵی دیار‌و به‌رچاوی لیوای مافپەروەر عەبدولخالق کرد، کە لە چەندین وێستگه‌دا پۆستی جیا جیا‌و شەو نخوونی، رۆڵی قورسی بینیوەو لە پلانی ئەمنی و سەقامگیری شاری هەولێردا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بێ وچانی داوە، کە دواترینیان پۆستی فەرماندەییەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی كرد، به‌تایبه‌تی له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندارن به هەماهەنگی کردنی هاوبەشی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی كوردستان لەبواره‌كانی سەربازی و ئەمنی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان .
شایەنی باسە هەر لەو مەراسیمەدا لیوا عەبدولستار، وەکو نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دیاری کرا، هاوکات لیوا فەرمان وەک بەرێوەبەری پۆلیسی دارەستان دیاری کران و پیرۆزباییان ئاراستە کرا .