هەولێر... مەراسیمی ماڵئاوایی کردن لە کونسولی گشتیی ئەمریکا
هەولێر...
مەراسیمی ماڵئاوایی کردن لە کونسولی گشتیی ئەمریکا
ئەمشەو چوارشەممە 2025.8.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداریکرد لە مەراسیمی ماڵئاوایی کردن لە کونسولی گشتیى ئەمریکا لە هەولێر، کە لەلایەن کونسڵخانەی ئەو وڵاتەوە ڕێکخرابوو و تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی سیاسی و نوێنەرانی حزب و لایەنە کوردستانیەکان و چەند بەرپرسێکى دیکەى باڵای هەرێم و عێراق و نوێنەر و کونسول و نێردەی وڵاتان ئامادەی ببوون.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی کونسوڵی گشتی ئهمهریكا کرد، لە پەرپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە هەولێری پایتەخت، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی ئاییندەی بۆ خواست.