هەولێر ... کارەکانى ‏پڕۆژەی دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ و بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەى فریاگوزاریى لە سنووری شارەوانیەکانى ( 4 - 5 - 6 ) بە کۆتاهات

هەولێر ... کارەکانى ‏پڕۆژەی دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ و بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەى فریاگوزاریى لە سنووری شارەوانیەکانى ( 4 - 5 - 6 ) بە کۆتاهات

هەولێر ...
کارەکانى ‏پڕۆژەی دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ و بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەى فریاگوزاریى لە سنووری شارەوانیەکانى ( 4 - 5 - 6 ) بە کۆتاهات

‏پڕۆژەی دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ لە هێڵە لاوەکیەکان وە بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەى فریاگوزارى خێراى گەیاندنى ئاو بۆ ناو شارى هەولێر، کە تەواوكەری پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێراى هەولێرە لە 20ی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەردی بناغەی داندرا و بڕیارە لە ماوەی یەکساڵ بڕی ( 413 هەزار مەتر ) بۆری پلاستیکی بە 6 قەبارەی جیاواز لە کوچە و کۆڵانەکانی شاری هەولێر دابندرێت بە کوژمەی پڕۆژەکە 25 ملیار دینارە و لەلایەن کۆمپانیای کەیوەن جێبەجێی دەکرێت.

لە 5 مانگی یەکەمى کارکردن لە پڕۆژەکە نزیکەی ( 200 هەزار مەتر ) بۆڕی لە سنووری شارەوانییەکانی 4 - 5 - 6 داندراوە و کۆتایی مانگی رابردووش ئاوی پاک گەیشتە سەرجەم ئەو گەڕەکانەی دەکەونە دەرەوەی بازنەی 120 مەترى خێراى هەولێر لە سنووری ئەو 3 شارەوانییە، کە پێشتر کێشەی بێ ئاویان هەبوو و لە ئێستا کێشەکەیان چارەسەرکرا.

رۆژانی داهاتووش دەست دەکرێت بە کارکردن لە پرۆژەکە و دانانی بۆڕییەکان لە سنووری شارەوانییەکانی 2 - 3 و بڕیارە لە ماوەیەکى نزیک بڕی 215 هەزار مەتر بۆری ئاو بە 6 تیرەی جیاواز بۆ ئەو گەڕەکانەى دەکەونە سنوورى ئەو شارەوانییە دابندرێت.

پڕۆژەکە قۆناغى زۆر باشى بڕیوە، کە پڕۆژەیەکى ستراتیجى گەورەیە و گرنگییەكی یەكجار زۆری هەیە بۆ شارى هەولێر قۆناغى زۆر باشى بڕیوە و ژمارەی ئەو ماڵانەی لەو پڕۆژەیەشدا سوودمەند دەبن ( 248 هەزار ماڵە ) کە دەکاتە 63 هەزار هاوبەشی ئاو لە هەولێر و دەوروبەری.

جێگەى باسە، ‏لە 8ى ئەیلوولی 2024، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێری دانا و هەر ئەوكاتیش فەرمانی كرد لەگەڵ گەیشتنی ئاو بە ناو شاری هەولێردا، پێویستە تۆڕە ناوخۆییەكانی ناو گەڕەكەكانی هەولێریش ئامادە بێت بۆ ئەوەی بەزوویی ئاوی پرۆژەكە بگاتە ماڵان، لە ئێستاشدا بە فەرمانی جەنابیان پرۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ناوخۆی ئاو بۆ گەڕەكانی هەولێر.