هەولێر ... ڕێزلێنان لە به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كان
هەولێر ...
ڕێزلێنان لە به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كان
ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2025.8.14، بەبۆنەی 16ـی ئاب، یادی 79 ساڵەی دامەزراندای پارتی دیموکراتی کوردستان، به ئاماده‌بوونی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و به‌رپرسی لقه‌كان و وه‌زیر و به‌رپرسانی دیکەی حزبی و حكومی، ڕێوڕ‌سمی ڕێزلێنان لە به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بەڕێوەچوو، كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌شداریان لە خولی رۆشنبیر و پێگه‌یاندنی کادیرانی پارتی كردبوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وێڕای ده‌ستخۆشی له لیژنه‌ی ناوچه و لقه‌كان بۆ ئەنجامدانی ئه‌و خوولانە، كه گرنگ و پێویستن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بۆ پەرەپێدان بە توانا و شاره‌زایی و لێهاتوویی کادیران. هاوكات ڕێزلێنان و بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا.