قوشتەپە ... لە ژێر چاودێریی سەرۆكی حكومەت، بە گوژمەی زیاتر لە ( 3 ملیار و 622 ملیۆن دینار) وێستگەی مۆبایلی كارەبای ئۆمەراوە كرایەوە

قوشتەپە ... لە ژێر چاودێریی سەرۆكی حكومەت، بە گوژمەی زیاتر لە ( 3 ملیار و 622 ملیۆن دینار) وێستگەی مۆبایلی كارەبای ئۆمەراوە كرایەوە

قوشتەپە ...
لە ژێر چاودێریی سەرۆكی حكومەت، بە گوژمەی زیاتر لە ( 3 ملیار و 622 ملیۆن دینار) وێستگەی مۆبایلی كارەبای ئۆمەراوە كرایەوە

ئەمڕۆ شەممە 2025.11.8، لەژێر چاودێری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی کمال محمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بژار مەلاخدر، قائیمقامی قەزایی قوشتەپە و ژمارەیەکی تر لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پیاوە ماقوڵان و کەسایەتیەکانی سنوورەکە، بە گوژمەی ( 3 ملیار و 622 ملیۆن و 951 هەزار دینار) وێستگەی مۆبایلی كارەبای ئۆمەراوە لە سنووری قەزایی قوشتەپە كرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لەوتارێکدا، وێڕایی پیرۆزبایی لە دانیشتووانی ناوچەکە، تیشکی خستە سەر سەرجەم ئەو پڕۆژە و کارە خزمەتگوزاریانەی لەسنووری قەزایی قوشتەپە ئەنجامدراون، بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لە پاڵپشتی بەردەوامی بۆ جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر.

پاشان، جەختی لەسەر گرنگیی کردنەوەی وێستگەکە کردەوە، كە لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بۆ دانیشتوانی قەزای قوشتەپە و چارەسەرکردنی کێشەی 42 گوندی سنوورەکە دانراوە و بەهۆیەوە تا 10 ساڵی داهاتوو گرفتی کارەبا لە ناوچە ناهێڵێت.

پارێزگاری هەولێر، هەروەها دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای هەولێر و ئەندازیار و کرێکارانی کارەبای دەشتی هەولێر و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کرد و سوپاسی وەزیری کارەبا و تیمەکانی وەزارەتی کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامیان لەگەڵ پارێزگای هەولێر.

جێگەی باسە، پڕۆژەی دانانى وێستگەی موبايلى ئۆمەراوە لە سنووری قەزاى قوشتەپە، کە بریتیە لە دەرهێنانى 6 فیدەر لە وێستگەکە بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری 12 فيدەری سنووری قەزاکە و چارەسەری کێشەی کارەبای 42 گوندى دەشتی هەولێر، کە کێشەی ئۆڤەرلۆد و کەمی ڤۆڵتیەیان هەبوو و بە کارپێکردنی لە %90 کێشەکانی کارەبای سنووری قەزایی قوشتەپە چارەسەردەکات.