پارێزگاری هەولێر: " دەنگم بەو لایەنەدا، کە لە بەغداد داکۆکی لە مافە و موستەهەقاتی خەڵکی کوردستان دەکات "

پارێزگاری هەولێر:

پارێزگاری هەولێر:
" دەنگم بەو لایەنەدا، کە لە بەغداد داکۆکی لە مافە و موستەهەقاتی خەڵکی کوردستان دەکات "

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە 2025.11.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لەشاری هەولێر دەنگی خۆی دا.

لە لێدوانێکیشدا بۆ کەناڵەکان، رایگەیاند، " دەنگدان ئەرکێکی نیشتمانیە و بەرپرسیاراتیە و وەکو خۆشم دەنگم بەو لایەنەدا، کە لە بەغداد داکۆکی لە ماف و موستەهەقاتەکانی خەڵک و خاکی کوردستان دەکات".

ڕاشیگەیاند: " لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە لە هەولێری پایتەخت وەکوو تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پرۆسەی هەڵبژاردن دەستی پێ کردووە، ئومێد دەکەین هاوڵاتییان دەنگ بەو لایەنە بدەن کە پارێزەری مافەکانی ئەوانن و داکۆکیکاری خواستەکانیان.

وتیشى، '' تاکو ئەم دەقەیەی ئێمە قسەی تێدا دەکەین، هیچ گرفتێک نەبووە و دەنگدان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و بێ کێشە بەڕێوەدەچێت ".

پارێزگارى هەولێر دڵنیایشی بە هاوڵاتییاندا کە لیژنەی ئەمنیی هەولێر پلانێکی تۆکمەیان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە داڕشتووە و هیوای خواست پرۆسەى دەنگدان بەبێ گرفت و کێشە لە سنووری پارێزگای هەولێر و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.