هەولێر ... دوای نۆژەنكردنەوەی دەروازە و باڵەخانەكەی، كتێبخانەی زەیتون كرایەوە

هەولێر ... دوای نۆژەنكردنەوەی دەروازە و باڵەخانەكەی، كتێبخانەی زەیتون كرایەوە

هەولێر ...
دوای نۆژەنكردنەوەی دەروازە و باڵەخانەكەی، كتێبخانەی زەیتون كرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.11.17، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و لى جۆن ئيل، باڵيۆزى كۆرياى باشوور له‌ عێراق و سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر و ئاریان، صلاح الدين، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ژمارەیەكی تر لە نووسەر و ڕۆشنبیران و كتێب دۆستان، لە ڕێورەسمێكدا دوای نۆژەنكردنەوەی دەروازە و باڵاخانه‌ی كتێبخانەی زەیتون كە لەلایەن ئاژانسی كۆیكای نێودەوڵەتیی سەر بە وڵاتی كۆریای باشوور كارەكانی نۆژەنكردنەوەی ئەنجامدراوە كرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر لەوتارێکدا، وێڕای پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و كارمەندان و خوێنەرانی كتێب لە شاری هەولێر، سوپاسی ئاژانسی كۆیكای نێودەوڵەتیی و باڵیۆزخانە و كونسڵخانەی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر كرد بۆ گرتنە ئەستۆی نۆژەنكردنەوەی كتێبخانەكە وەك سەنتەرێكی ڕۆشنبیری و كلتووریه‌ و شوێنێكی مەعریفی شاری هەولێر.

هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کۆریای باشوور و ڕایگەیاند، پەیوەندیکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆریا پەیوەندییەکی مەزنە، کە بناغەکەی دوای پروسەی ئازادیی عێراق و ڕووخانی رژیم و سیستەمی حکمرانیی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ 21 ساڵ پێش، و لە ساڵی 2024 پەیوەندیەکان دەستی پێکرد.

گوتیشی، لە ڕووی کاتەوە ئەوکات زۆر درێژ نەبوو، بەڵام لە ڕووی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیکان و سود وەرگرتن لە ئەزموونی کۆریا، گەورەترین و باشترین سودمان وەرگرتووە بۆ هەرێمی کوردستان لە کۆریا.

ڕاشیگەیاند، لەو کاتەی کە ئاسایشی عێراق نالەبار بوو، هێزەکانی هاوپەیمانان بەشداربوون لە پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێراق، هێزەکانی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی ناوی ئێمە دۆستی ئێوەین. بۆ ئێمە وەکۆ حکومەت و وەکو خەڵکی کوردستان مانایەکی زۆری هەبوو و، لەو کاتەوە تا رۆژی ئێستامان بە گرنگ دەیبینین.

لە ساڵی 2008، دروستکردنی ئەو کتێبخانەیە لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان وەک دیاریەکی کۆریا بۆ هەولێر و هەرێمی کوردستان دروستکرا. ئێستا دوای چەندین ساڵ، بە خۆشحاڵیەوە، ستافی بەرێوبەری و کارمەندانی کتێبخانەکە بە باشترین شێوە پارێزگاری لە کتێبخانەکە دەکەن و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و قوتابیان و خەڵک سەردانی ئەم شوێنە دەکەن. کە بەرزترین هاوكاریی بەرامبەر بە کارە کلتوریی و مێژووی و فەرەنگییەکان، و چاودێریی ئەو یارمەتییە مەدەنییە دەدەن، و زۆرترین سود بەرهەم دەهێنن.

جێگەی باسە، كتێبخانەی لەسەر رووبەری 4 هەزار مەتر2 دروستکراوە و دەکەوێتە ناو پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر لە دوو نهۆم پێک دێت کە نهۆمی دووەم لە شەش هۆڵ و دوو ژووری دیکە پێک دێت و تایبەتە بە پۆڵێنکردنی کتێبەکان و شوێنی خوێندنەوەی کتێب، لە ساڵی 2005 تاكوو ساڵی 2008 لەلایەن تیپی سەربازی زەیتونی كۆریای باشوور دروستكراوە و لە ساڵی 2022 لە ڕێگه‌ی پارێزگای هەولێرەوە جارێكی تر نۆژەن كراوەتەوە و زیاتر لە 300 هه‌زار كتێبی جۆراوجۆر بە زمانی كوردی و بیانی و ڕۆژنامە و گۆڤاری تێدایە.