هەولێر.. نمایشی ئۆرکیسترای موزیكی كوردی جیهانی پێشکەشکرا

هەولێر..  نمایشی ئۆرکیسترای موزیكی كوردی جیهانی پێشکەشکرا

هەولێر..
نمایشی ئۆرکیسترای موزیكی كوردی جیهانی پێشکەشکرا

ئەمشەو چوارشەممە 2025.11.19، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی مەکتەبی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و نینۆس نەمروود، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای سەتەلایتی کوردستان تیڤی و د.نەهلە قادر، پەرلەمانتاری عێراق و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژماره‌یه‌كی تر لە هونەردۆستان و هەوادارانی موزیک و گۆرانی، لە هۆڵی پێشەوای هەولێری پایتەخت، ئۆركێسترای كوردستان تیڤی، بە ڕابەرایەتیی ماموكا ئالافیشڤیلی، نمایشی موزیكی كوردی جیهانی پێشكەشكرد.

لە نمایشەکەدا چەندین پارچە موزیک و ئاوازی کوردی و جیهانی پێشکەش کران، کە بووە مایەی خۆشحاڵی و ڕەزامەندی ئامادەبووان. پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە هونەرمەندان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

جێگەی باسە، تیپی مۆسیقای ئۆركێسترای كوردستان له‌ ساڵی 1997 له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی به‌ ئه‌زموون وه‌ك تیپێكی موزیكی ئه‌كادیمی و نیشتیمانی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت دامه‌زراوه‌دامه‌زراوه‌، ئامانج له‌ دامه‌زراندی ناساداندنی موزیك و كلتووری كوردیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوازێكی زانستی بناسرێت، له‌ هه‌مان كاتدا گه‌لانی جیهان، زانیاریان له‌سەر موزیك و ژنیاری كورد هه‌بێت، له‌ ماوه‌ی ئەو ( 28 ) ساڵه‌ی ده‌مه‌زراندنیدا چه‌ندین كاری میوزكی به‌پێزی پێشكه‌ش كردوه‌ و خزمه‌تێكی گرنگ و پڕ به‌های پێشكه‌ش به‌ ئه‌رشیفی موزیكی كوردی كردوه‌.