ئەمشەو چوارشەممە 2025.11.19، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو

ئەمشەو چوارشەممە 2025.11.19، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو

ئەمشەو چوارشەممە 2025.11.19، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە کەسایەتی هەولێری و خانەوادەی تورکمان، گروپی کۆمپانیای جیهان، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕێورەسمێکی تایبەتی سازکرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، ڕۆڵی هەولێری و کەسایەتی و خانەوادە هەولێریەکانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەرز نرخاند و پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکەوتووانی پڕۆسەکە کرد و هیوای خواست دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەرکەوتنی دەرەنجامەکانی قۆناغێکی نوێ و باشتر لە هەموو ڕوویەکەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ بکات.