هەولێر ... به بۆنه‌ی رۆژی چه‌سپاندنی مافه‌کانی منداڵان، چه‌ندین چالاكیی هونه‌ری سازكرا
هەولێر ...
به بۆنه‌ی رۆژی چه‌سپاندنی مافه‌کانی منداڵان، چه‌ندین چالاكیی هونه‌ری سازكرا
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2025.11.20، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی د.عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و لوقمان سەعید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پەروەردەی هه‌ولێر و بەریوەبەری پەروەردەی ناوەند و ژماره‌یه‌كی دیكە لە به‌رپرسان و مامۆستایانی پەروەردەیی و قوتابییان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكیی قوتابخانه‌كان له هه‌ولێر، بەبۆنەی یادی رۆژی چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵان به چه‌ندین چالاكیی هونه‌ری له شانۆگه‌ری و گۆرانی و نمایش كەرنەڤاڵێكی تایبەتی سازكرد، كه بووه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی و خۆشحاڵیی ئاماده‌بووان، به تایبه‌تی مندلانی ئاماده‌بووی چالاكییه‌كه.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی ئەو كەرنەڤاڵە، جەختی لە دابینکردنی تەواوی مافەکانی منداڵان كردەوە، هەروەها ئاشكرای كرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان كار دەکات لە پێناو فەراهەمکردنی پەروەردەیەكی تەندروست بۆیان، منداڵان نەوەی دواڕۆژی وڵاتن و زیاتر لە هەر توێژێكی دیکە پێویستیان بە چاودێری هەیە.
جێگەی باسە، 11.20ی ساڵی 1989، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵی راگه‌یاند و له 2ی 9ی ساڵی 1990 وه‌ك رێككه‌وننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه ده‌بێت وڵاتان په‌یوه‌ست بن پێیه‌وه.