هەولێر ... کۆنسێرتی "کوویتولار"ـی موزیکی کولتووریی وڵاتی تورکیا پێشکەش کرا
هەولێر ...
کۆنسێرتی "کوویتولار"ـی موزیکی کولتووریی وڵاتی تورکیا پێشکەش کرا
ئەمشەو هەینی 2025.11.21، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ئێرمان تۆبجو، کونسڵی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەکی تر لە کونسڵ و نێردەی وڵاتان، کۆنسێرتی "کوویتولار"ـی موزیکی کولتووریی وڵاتی تورکیا پێشکەش کرا، کە لەلایەن قوتابخانەی مەعاریف بە هەماهەنگی کونسڵخانەی تورکیا لە هەولێر ڕێکخرابوو.