هه‌ولێر ... پێشانگای تایبه‌تی ( ره‌نگه‌كانی هێلن) گه‌له‌ری میدیا كرایه‌وه .
هه‌ولێر ...
پێشانگای تایبه‌تی ( ره‌نگه‌كانی هێلن) گه‌له‌ری میدیا كرایه‌وه .
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 24.11.2025 به‌چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشانگای تایبه‌تی ( ره‌نگه‌كانی هێلن) بۆ هونەری هێلن عارف له گه‌له‌ری میدیا كرایه‌وه .
له پیشه‌نگاكه، كه فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و چه‌ند هونه‌رمه‌ندو هه‌واداری هونه‌ری ئاماده‌ی بوون، چه‌ندین وێنه‌ی و تابلۆی سه‌رنج راكێشی به خۆیه‌وه گرتبوو، كه گوزارشتیان له دنیابینی و به‌هره‌مه‌ندی و ده‌ست ره‌نگینی هونه‌رمه‌ند ده‌كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی كردن، ستایشی ئاست و توانای هونه‌رمه‌ند هێلن عارفی كرد‌و هیوای به‌رده‌وامی له كاره هونه‌رییه‌كانی بۆ خواست .