هەولێر ... چەند گەڕەک لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو سوودمەند بوونە

هەولێر ... چەند گەڕەک لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو سوودمەند بوونە

هەولێر ...
چەند گەڕەک لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو سوودمەند بوونە

پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، كە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم و لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ( 480 ملیۆن دۆلار ) لەلایەن کۆمپانیای (هێمن گرووپ) جیبەجێكرا و بە گوژمەی ( 25 ملیار دینار )یش لەلایەن ( کۆمپانیای کەیوەن ) دەست بە دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ و بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەكە كرا، بە تەواوبوونی هەردوو قۆناغی کێشەی کەمئاوی تا 30 ساڵی داهاتوو لە شاری هەولێر چارەسەر كرد، لە قۆناغی یەکەمی ئاو بە 32 گەڕەک گەیشت و لە قۆناغی دووەمیشدا نزیکەی 50 گەڕەکی شاری هەولێر ئاوی پێگەیشت. لە گەڕەکی تورەقەوە تا حەسارۆک، بنەسڵاوە، دارەتوو، ژیان و قەتەوی، مامزاوە و گەڕەكەكانی تری سنووری هەر 6 شارەوانییەكەی هەولێر گرفت و كێشەی كەم ئاویان نەمان.

پڕۆژەكە لە 2024.9.8 لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەردی بناغەی داندرا و لە 2025.11.6 بەكۆتا هاتوو و هەردوو هێڵی پڕۆژەكە كەوتەكار، كە لەماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی ( 20 هەزار مەتر سێجا ) ئاو فلتەر دەکات کە بۆ خواردنەوە دەشێت، ئەو ڕێژەیەش دەکاتە کۆی هەموو ئەو ئاوەی لە هەرسێ پرۆژەی ئیفراز و کۆی ئەو بیرانەی ئاو بۆ هەولێر دابین دەکەن و لە کۆگاکانی دابەشکردنی ئاوی پڕۆژەكە بە چوار بۆری گەورە ئاو دەگەینرێتە شاری هەولێر بەمجۆرە:-

بۆری یەکەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە سێبیرانەوە دەگوازێتەوە و بە شەقامی 150 مەتریدا تێدەپەڕێت تا ڕێگای کۆیە، لەو ئاڕاستەیە ژمارەیەک لقی لێدەبێتەوە کە ئاو دەگوازنەوە بۆ 'شێخەشل، گەزنە، بەحرکە، پیرزین، شاوێس، سێبەردان و ناوچەی پەرە پێدانی پیڕەش و سەرجەم شارەكانی نیشتەجێبووی وەبەرهێنان لەسنوورەكە'.

بۆری دووەم، لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دێتە ناوشار، تا دەگاتە شەقامی بەحرکە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی ئەم سنورە دابین دەکات.

بۆری سێیەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە دەرەوەی شەقامی 120 مەتریەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی 'مامزاوە، قەتەوی، ژیان، تۆبزاوە ئەحمەد، دارەتوو، بنەسلاوە، هەشتی حەسارۆک و کەسنەزان.

بۆری چوارەم، لەناوەوەی شەقامی 120 مەتریەوە ئاو دەگوزێتەوە بۆ گەڕەکەکانی 32ی پارک، شادی، بەهاری نوێ، بەهاری کۆن، کوردستان، کرێکاران، نێرگز، ڕاستی و 94ی باداوە.