بەڕێزان بنه‌ماڵه و کەس و کاری هـونەرمـەند " خەلیل وەندی"
بەڕێزان بنه‌ماڵه و کەس و کاری هـونەرمـەند " خەلیل وەندی"
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد (خەلیل وەندی) مان پێگەیشت.
خەلیل وەندی یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیارەکانی کورد و لە ماوەی ژیانیی هونەرییدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە موزیک و گۆرانی کوردی کردووە و لەو بوارەدا مێژوویەکی سەنگین و جوانی بۆ نەتەوەکەی تۆمارکردووە، بە داخەوە لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ناوەندی هونەر و ڕۆشنبیریی کوردی.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و دۆست و هەڤاڵانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ردلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر