گۆرانكاری له پۆستی دوو قائیمقام و دوو به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سنووری شاری هه‌ولێر كرا
گۆرانكاری له پۆستی دوو قائیمقام و دوو به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سنووری شاری هه‌ولێر كرا
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 1.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی هێمن قادر جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قاییمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێرو كوێستان ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای خه‌بات به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر باسی له گرنگی گۆڕانكاری له پۆسته كارگێڕییه‌كان كرد و كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ نوێبوونه‌وه و به‌خشینی گڕوتینی زیاتر له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ئیدارییه‌كان. دواتر پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی ئه‌و به‌رێزانه‌ی كرد كه گۆرانكاریه‌كان ده‌یانگریته‌وه و ئاماژه‌ی به خاڵه ئهرێنیهكانیاندا كه له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیان به دڵسۆزیه‌وه ئه‌ركه‌كانیان راپه‌راندووه، هاوكات رێنمایی تایبه‌تی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی جێگۆركێان پێ كراوه له‌وه‌ی پێویسته به رێنمایی و پاڵپشت به یاسا به‌رده‌سته‌كان كاروباره‌كانی هاوڵاتیان رایی بكه‌ن و خۆیان به دوور بگرن له مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت .
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به فه‌رمانی كارگێڕی تایبه‌ت به‌و گۆڕانكارییه‌كاندا كرد، كه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌وانیش بریتین له :
یه‌كه‌م: گەرانەوەی حامد مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین له پۆستی قایمقامی قه‌زای پیرمامەوە بۆ ناو دیوانی پارێزگا و دانانی به‌ڕێز كاروان كه‌ریم خان وه‌ك قایمقامی قه‌زاكه به وه‌كاله‌ت.
دووه‌م: دانانی سواره ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د وه‌ك قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه.
سێیه‌م: به‌خشینی تۆڵه مه‌هدی خۆشناو له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی به‌حركه و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سپاردنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی به‌حركه به وه‌كاله‌ت.
چواره‌م: به‌خشینی رابه‌ر ساڵح شێره له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سپاردنی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی رزگاری به وه‌كاله‌ت .
جێی باسه له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌شی حامید مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌مین كرا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندووبوون و خزمه‌تكردنی له ماوه‌ی رابردوودا، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌وانه كرد كه ئه‌ركی نوێی ئیداریان پێ راسپێردراوه .