لە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان فاوەندەیشن، راگەیاندنی هەڵمەتی ژینگە دۆستی لە 100 قوتابخانە
لە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان فاوەندەیشن، راگەیاندنی هەڵمەتی ژینگە دۆستی لە 100 قوتابخانە
ئەمشەو سێشەممە رێکەوتی 2.12.2025 بە ئامادەبوونی دکتۆر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەو جەوهەر ئانۆ وەزیری گواستنەوەو گەیاندن، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و دبلۆمات و مامۆستانی زانکۆو توێژی گەنجان، مەراسیمێکی تایبەت بە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان فاوەندەیشن بەرێوەچوو ..
لەو مەراسیمەدا پرۆژەیەکی گەورەی ژینگە پارێزی لە 100 قوتابخانە راگەێندرا، تێدا تیمە خۆبەخشەکان نۆژەنکردنەوەی باخچەی 100 قوتابخانەو چاکردنەوەی کەمو کوریەکانی بە ئەستۆ دەگرن و رینمایی ژینگە پارێزی تێدا پەیرەو دەکەن …
لەو مەراسیمەکەدا وێرای پێشکەش کردنی چەند وتارێک، پانێلی تایبەت بە بیرۆکەی ژینگە پارێزی بەڕێوەچوو، كە تیایدا گفتوگۆی چڕو پڕ سەبارەت بە پڕۆژەكانی گەنجان و چۆنیەتی سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانج و خەونەكان خرایە ڕوو …
کوردستان فاوندەیشن، تۆڕێکی ڕێکخراویی ناحکوومی قازانج نەویستە، بە ئامانجی باشترکردنی کۆمەڵگە لەگەڵ بەها بەرز و سەردەمیەکان، کار لەسەر بەهێزکردن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەماکانی نیشتمانی بوون، بونیادنان و پێشکەوتن دەکات.