لەدیداری پارێزگاری هه‌ولێرو نوێنه‌ری شاره‌وانی پاریس، هه‌نگاوه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێرو كارا كردنی هێڵی راسته‌وخۆی ئاسمانی هه‌ولێر_ پاریس دووپاتكرایه‌وه
له دیداری پارێزگاری هه‌ولێرو نوێنه‌ری شاره‌وانی پاریس، هه‌نگاوه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێرو كارا كردنی هێڵی راسته‌وخۆی ئاسمانی هه‌ولێر_ پاریس دووپاتكرایه‌وه
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 3.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، له دیوانی پارێزگا پێشوازی له له یان برایم کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا و خاتو لۆرین به‌نوێنه‌رایه‌تی شاره‌وانی پاریس و شاندی یاوه‌ری كرد .
له سه‌ره‌تا كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێر كرد، كه به‌رده‌وام هاوكارو هه‌ماهه‌نگ و ده‌رگای كراوه‌یه و دووپاتی بره‌ودان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و دۆستاییه‌تییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ڕه‌نسای كرده‌وه.
دواتر خاتو لۆرین به‌نوێنه‌رایه‌تی شاره‌وانی پاریس، وێرای گه‌یاندنی سڵاوی ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس به پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر خسته‌ر وو، كه لەچوارچێوەی یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستە خوشکی نێوان هه‌ولێرو پاریسه، ئه‌ویش بریتییه له ده‌ستپێكردن به پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵی پاریس له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر، تاوه‌كو چه‌شنی سه‌نته‌رێكی به‌رگری له مافی ئافره‌تان رۆڵی خۆی ببینێ .
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای خۆشحاڵی ده‌ربرین به‌سه‌ردانی ئه‌و شانده‌و ده‌ستكردن به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی شاره‌ستانیانه له‌سه‌ر قه‌ڵات، تیشكی خستنه سه‌ر هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێرو پلان و ئه‌جیندای فراوانیان بۆ ئاینده‌یی مێژوویی قه‌ڵات، تاكیدی كرده‌وه، كه‌وا ئه‌م پرۆسه‌یه جێگه‌ی بایه‌خی زۆر‌و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی خودی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه به‌رده‌وام به په‌رۆشه‌وه له پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌روانێت.
پارێزگاری هه‌ولێر، دووپاتیكرده‌وه كه‌وا هه‌میشه له‌گه‌ڵ خاتو ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس، له یاداشتی لێکتێگەشتنی دەستە خوشکی نێوان هه‌ولێرو پاریس دوو پرۆژه‌مان دووپات ده‌كرده‌وه، ئه‌وانیش لە پاریس شه‌قامێك به‌ناوی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه و لە هەولێریش ماڵی پاریس بکرێتەوە ...
خاڵی یه‌كه‌میان خۆشبه‌ختانه له رێوره‌سمێكی شكۆدار به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی شه‌قام و پاركی پێشمه‌رگه له پاریس كرده‌وه و له‌وێشدا په‌یام به هه‌موو جیهان گه‌ێندرا كه‌وا پێشمەرگە سیمبولی خەباتی گەلی کوردە لە پێناو به‌دیهێنانی مافەکانیان ...
خاڵی دووه‌میان، ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵی پاریس له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر، كه به‌خۆشحالیه‌وه هه‌موو ئاماده‌باشیه‌ك ده‌خه‌ینه روو، كه هاوكاری راسته‌قینه بین بۆ هه‌رچی زووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه، كه وه‌كو ماڵی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر شانازی پێوه ده‌ه‌كه‌ین ...
پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به خاڵێكی گرنگی دیكه‌دا، كه ئه‌ویش كارا كردنی گه‌شته راسته‌وخۆكانی فرۆكه‌وانی نێوان هه‌ولێرو پاریسه، گوتیشی ئه‌م داخوازیه‌مان چه‌ند جارێك له دیداری نێوانمان و بەشداریکردنی شاندی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەی ساڵانەی شارەوانییە فڕانکۆفۆنییەکان له‌گه‌ڵ ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس دووپاتكردۆته‌وه‌و چ له هه‌ولێرو چ له پاریس كاری جیدیمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردووه‌و به گه‌شبینیه‌وه له ئه‌نجامدانی ده‌روانین .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هەولێر، کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا و خاتو لۆرین به‌نوێنه‌رایه‌تی شاره‌وانی پاریس به ورده‌كاریه‌وه باسیان له هه‌نگاوه پراكتیكیه‌كانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵی پاریس له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر كرد‌و هه‌مووان كۆك بوون له‌سه‌ر خێرا ده‌ستكردن به‌و پرۆژه شاره‌ستانی و مه‌ده‌نیانه .
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له كارزان عه‌بدولهادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو ناز جه‌لال به‌رێوبه‌ری EJCC له پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون .