هەولێر ….. (٢٧)مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان

هەولێر …..  (٢٧)مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان

هەولێر …..

(٢٧)مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3.12.2025‌ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، به‌یاوه‌ری دكتۆر عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێرو كه‌نعان خه‌یلانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ بۆنه‌ی 27 مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان، سه‌ردانی باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی كردو په‌یامی پیرۆزبایی گه‌یانده‌ کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان و تاكیدی له‌سه‌ر برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌، كه‌ ریشه‌یه‌كی قوولی مێژوویی هەیە …

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمان، سوپاسگوزاری خۆیان به‌ پارێزگاری هەولێر راگه‌یاند، كه‌ له‌ هه‌موو بۆنه‌و به‌رنامه‌یه‌كیاندا هاوكارو هه‌ماهه‌نگیان بووه‌ ...