بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، کونسولخانەی نوێ ئەمریکا لە هەولێر کرایەوە
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، کونسولخانەی نوێ ئەمریکا لە هەولێر کرایەوە
ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 3.12.2025 بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان، لە رێورەسمێکدا کونسولخانەی نوێ ئەمریکا لە هەولێر كرایەوە، کە بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان.
بەردی بناغەی باڵەخانەی كونسوڵخانەكە لە 6ـی تەممووزی 2018 دانرا، تێچووەکەی زیاتر لە 795 ملیۆن دۆلار بوو.
کۆمەڵگەی کونسوڵخانەکە تەنیا باڵەخانەیەکی ئیداری نییە، بەڵکو وەک شارۆچکەیەکی بچووک دیزاین کراوە و نووسینگەی سەرەکی، شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەندان، شوێنی مانەوەی تیمە ئەمنییەکان و سەردانیکاران، فرۆشگە و شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت، هاوکات ڕووبەرێکی فراوانیشی بۆ سەوزایی تەرخان کراوە.
لە ڕووی تەکنیکی و ژینگەییەوە، باڵەخانەکە بە شێوازێکی مۆدێرن و دۆستی ژینگە دروستکراوە. سیستەمێکی پێشکەوتووی ڕیسایکلینی ئاوی تێدایە و 15%ـی پێداویستی کارەباکەی لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین دەکرێت، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان لەسەر ژینگە.
ئەم باڵەخانە نوێیە توانای لەخۆگرتنی 1000 کەسی هەیە و کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، بە نیشانەی گرنگیدانی ئیدارەی ئەمەریکا بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لێکدەدرێتەوە.