دانیشتنێکی کراوە لەگەڵ شاندی شارەداریەکانی باکوری کوردستان بەرێوە چوو
دانیشتنێکی کراوە لەگەڵ شاندی شارەداریەکانی باکوری کوردستان بەرێوە چوو
شەوی چوار شهممه رێكهوتی 3.12.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە گفتوگۆیەکی کراوەدا کرد لەگەڵ شاندێك له ئافرهتانی شارهداریهكانی باكوری كوردستان…
لەو دانیشتنەدا کە ژمارەیەک لە ئافرەتانی کاربەدەستی دامو دەزگا ئیداریەکان لە هەولێر ئامادەیی بوون، لەگەڵ ئافرەتانی شارهداریهكانی ئامهد و نوسهیبین و روحای باكوری كوردستان باسیان لە پێشەنگایەتی ئافرەتان کردو جەختیان لەسەر رۆڵی سەرکردایەتی ئافرەت و تایبەتمەندیەکانی سەرکەوتنی ئافرەتان کردەوە …
پارێزگاری هەولێر، دڵخۆشی خۆی بهو بەشداری کردنە دەربری و سەرنج و بۆچوونەکانی خۆی لەو دانیشتنەدا ئاڵوگۆر کرد ، هاوکات ئاماژهی به رۆڵی کاریگەری ئافرهتانی كورد كرد لە رووی بە ئەستۆگرتنی ئەرکی کارگێری و بەشداری کردنیان لە ئۆرگانە سیاسییەکان …
لهلایهن خۆیانهوه شاندی ئافرهتانی شارهداریهکانی باکوری کوردستان سوپاسی رێکخستنی ئەو دانیشتنەیان کردو هەموو ئاسانکاری و هەماهەنگیەکانی پارێزگاری هەولێریان بەبەرزی نرخاند …
شایهنی باسه بۆردی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و بەرێوبەری EGCC لە پارێزگای هەولێرو قائیمقامی خەبات و قائیمقامی بنەسڵاوەو شارهوانی پێنج و شارەوانی شەشی هەولێر بەرێوبەی ناحیەی کەورگۆسک ئامادهی دانیشتن و دیدارهكه بوون .