ئامادەکارییەکانی کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ئەگەری باران بارینی زۆر گیراونەتەبەر …
ئامادەکارییەکانی کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ئەگەری باران بارینی زۆر گیراونەتەبەر …
لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی باران بارین، سەرۆکایەتی شاراوەنی هەولێرو تیمەکانی شارەوانی دەستیان بەهەڵمەتێکی فراوان کرد…
لەم رووە وە دەستکرا بە خاوێنکردنەوەو فراوانکردنی کەندو ڕێڕەوی ئاوی سروشتی هەندێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر و پاک کردنەوەی ئەو شوێنانەی کە بەهۆی باران بارینەوە ئاوی لێ کۆدەبێتەوە بەتایبەتی لە گەرەکەکانی شۆرش و سەلاحەددین و گولان دەورووبەری قوتابخانەی دەرسیم و شەقامی کۆیە ـ
بریاریشە ئەو تیمانەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەردەوامی بەپرۆسەی خاوێن کردنەوەی گەرەکەکان بدەن ومەنهۆلەکان وشوێينی کۆبوونەوەی ئاو خاوێن بکەنەوە …
شایەنی باسە پێشتریش ئەو پرۆسەی خاوێنکردنەوە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ چەند جارێک بەسەرکەوتوویی پەیرەو کراوە …