کۆرێکی شیعر خوێندنه‌وه‌و پێشانگایەکی تایبەت بەخانمانی كورد رێكخرا
کۆرێکی شیعر خوێندنه‌وه‌و پێشانگایەکی تایبەت بەخانمانی كورد رێكخرا
ئێواره‌ی ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 6.12.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، تۆری هاوکاری کۆمەڵایەتی بەبۆنەی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان کۆرێکی شیعر خوێندنه‌وه‌و پێشانگایەکی فۆتۆگرافی تایبەت بەخانمانی لە یەکێتی نوسەرانی کورد رێكخست ....
كۆره‌كه تایبه‌ت بوو به شاعێرانی ئافره‌ت كه تێدا چه‌ندین ده‌قی شیعری خۆیان پێشكه‌شكرد، هاوكات پێشانگای تایبەت بە کار‌و چالاکی خانمانی له خۆی گرتبوو، كه گوزارشتیان له زاده‌ی بیری ئافره‌تانی كورد ده‌كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی ئه‌و چالاكیه، ستایشی خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌تانی كورد كرد، كه له هه‌موو وێستگه‌كانی ژیان، مۆركی خۆیان به‌جێهێشتووه .