هه‌ولێر ... رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری دەقی مێژوویی
هه‌ولێر ...
رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری دەقی مێژوویی
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 6.12.2925 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و مامۆستایانی زانكۆ‌و نوسه‌ران، لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سه‌لاحه‌ددین، رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری دەقی مێژوویی به‌رێوه‌چوو، كه كتێبخانه و ئه‌رشیفی مومتاز حه‌یده‌ری، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری رۆشنبیری و ئه‌كادیمییه‌كه‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌كان رێكیان خستبوو....
گۆڤاری دەقی مێژوویی، گۆڤارێكی تایبه‌ته به خستنه رووی دیكۆمێنتی مێژوویی و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی تایبه‌ت به مێژوو، ئه‌و ده‌قانه‌ی قورسایی مێژوویی به ناوه‌رۆكی خۆیانه‌وه ده‌گرن.
پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای ستایشكردنی بیرۆكه‌ی ئاماده‌كه‌رانی ئه‌و گۆڤاره، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و كاره كرده‌وه‌و به هه‌نگاوێكی دڵسۆز‌و خه‌مخۆرانه‌ی مێژوویی گه‌لی كوردی وه‌سفكرد.