له دیداری نێوان پارێزگاری هەولێرو کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لەهەولێر، ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه: كۆریا به قسه‌و كردار دۆستی گه‌لی كوردستان بوونه
له دیداری نێوان پارێزگاری هەولێرو کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لەهەولێر، ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه:
كۆریا به قسه‌و كردار دۆستی گه‌لی كوردستان بوونه
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 7.12.2925 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر و جێگر‌و ستاڤی كۆیكای كۆری کرد.
له‌و دیداره‌دا، كه عەمید کامل بەرزنجی به‌رێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و عه‌مید خه‌سرۆ به‌رێوبه‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر، سوپاسی خۆی بۆ پارێزگاری هەولێر دووپاتكرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئەو پەیوەندیی و هەماهەنگی و هاوکاری له‌نێوانیاندا هه‌یه. هاوكات ئاماژه‌ی به دواین چالاكی نێوانیان دا، كه بریتی بوو له كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی زه‌یتون كه كۆریه‌كان نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان به‌ئه‌ستۆی خۆیانه‌وه گرتبوو.
کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر، تاكیدی كرده‌وه كه ئه‌و كاره‌ی كتێبخانه‌ی زه‌یتون بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له میدیاكانی كۆریای باشوور گرنگی ته‌واوی پێدراو راپۆرت له‌سه‌ر رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌كه ئاماده‌كرا، كه له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه به گرنگی و بایه‌خه‌وه له‌به‌رده‌م خوێنه‌ران كرایه‌وه.
لەبەرامبەردا پارێزگاری هەولێر، وێرای به‌خێرهێنانی گه‌رمیان، سوپاسی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانی پێ گه‌یاندن له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانی پێشوتریان و گرنگی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی زه‌یتون، كه له‌چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندن به‌تایبه‌ت كۆریای باشوور گرنگی به‌رچاوی پێ‌درابوو ...
پارێزگاری هەولێر، به‌راشكاوی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان پارێزگای هەولێر و کونسوڵگه‌ری گشتی کۆریای باشووری خسته روو، كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، چونكه كۆریا به به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندورستی و کەلتووری و هونەری، و كایه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجام داوه و هه‌میشه خودان پرۆژه‌ی بونیادنه‌ری ستراتیژی بوونه، هه‌روه‌ها هاوكارو كۆمه‌ك به‌خشی به‌رچاو بوونه له‌گه‌ل به‌شی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر، بۆیه هه‌میشه ئه‌وه ده‌ووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆریا به قسه‌و كردار دۆستی گه‌لی كوردستان بوونه ...
پارێزگاری هه‌ولێر، هیوای خواست لە پێناو تۆکمەترکردنی ئه‌و دۆستایەتیەی په‌ره‌ی زیاتر به گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور بدرێ.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا تیشك خرایه سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی گوندی لاجان و ئه‌وه پشت راستكرایه‌وه، كه دۆخه‌كه ته‌واو ئاسایی كراوه‌ته‌وه، شتێك نه‌ماوه جێگه‌ی نیگه‌رانی بێت .
لەکۆتایشدا کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەولێر، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئه‌و دیدار‌و ده‌رفه‌ته‌ی، كه بۆیانی ته‌رخان كرد .