ساڵی نوێ‌ دەروازە جوانەكەی هەولێر تەواو دەبێت

ساڵی نوێ‌ دەروازە جوانەكەی هەولێر تەواو دەبێت

ساڵی نوێ‌ دەروازە جوانەكەی هەولێر تەواو دەبێت

بڕیارە لە سەرەتای مانگی یەكەمی ساڵی نوێدا‌، دەروازە جوانەكەی هەولێر كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی هەولێر، رێگەی هەولێر- كۆیە و گۆمەسپان بەیەكەوە دەبەستێتەوە و تەواو بێت و كاركردن لەو بەشەی بەیەكگەیشتنی ئەو سێ‌ رێگەیە بەردەوامە و كارێكی زۆر كراوە.

بەهۆی ئەوەی رێگەكە پردێك و ئەندەر پاسێكی سووڕانەوەی تێدایە، پێویستی بە كات هەیە، كاری زۆرمان تێدا كردووە و بەمنزیكانە سایدی هاتوچۆ دەگوازینەوە، بۆ ئەوەی سایدەكەی تر كاری تێدا بكرێت. پردەكە بەشێكی باشی تەواو بووە، لە مانگی یەكەمی سەرەتای ساڵی نوێ‌ پڕۆژەكە لەو شوێنە تەواو دەبێت و سیمایەكی جیاواز و جوان دەبەخشێت.

شۆڕشی بە دووسایدكردنەی شارەكانی كوردستان و پێكەوەبەستنیان بە باشترین شەقام، لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەستی پێ كردووە و ساڵی داهاتوو زۆرینەی ڕێگەكان تەواو دەبن.

جێگەی باسە ڕێگەی كۆیە- هەولێر كە بە شادەماری ڕێگەكانی كوردستان دادەنرێت، پڕۆژەیەكی ستراتیجیی ڕێگەوبانی كوردستانە و بەشێكە لە تۆڕی شادەماری ڕێگەوبانی كوردستان، پایتەختی هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك، بەبڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 560 ملیار و 446 ملیۆن دینار جووتسایدی هەولێر- كۆیە دەستی پێ كردووە و ئێستە نزیكەی 35%ی كارەكانی تەواو بووە.