لە هەولێر.. پێشانگای شێوەكاری سەنتەر كرایەوە

لە هەولێر.. پێشانگای شێوەكاری سەنتەر كرایەوە

لە هەولێر..
پێشانگای شێوەكاری سەنتەر كرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.12.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیا، پیشانگایەکى شێوەکارى تایبەتى بۆ هونەرمەند"دانا سەڵاحەدین" لە ژێرناونیشانى “سەنتەر” کردەوە. كە نمایشێک بوو بەتەکنیک و شێوازی ئینستەلەیشن و بە کەرەستەی سیرامیک جێبەجێکراوە.

لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بە سەرکردنەوەى كارە هونەریەكانی، وێڕای دەستخۆشى لە هونەرمەند، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.