پارێزگاری هەولێر، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات

پارێزگاری هەولێر، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات

پارێزگاری هەولێر، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات

بەبۆنەی (73)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و گشت ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەین و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

یەکێتیی ئافرەتان، لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و لە قۆناغە جیاوازەکانی شۆڕشدا بەشدارییەکی دیار و كاریگەریان هەبووەو، بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانیان دەڕوانین لە پشتگیریکردنی مافەکانی ئافرەتان و نەهێشتنی تووندوتیژی کۆمەڵایەتی.

جارێکی تر ئەو یادە لە تەواوی ئافرەتانی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی پیرۆزبێت.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر