ههولێر ... دابەشکردنی خەڵاتی سەربازی ون بهسهر كارمەندانی خانەی نەوجەوان و منداڵان
ههولێر ...
دابەشکردنی خەڵاتی سەربازی ون بهسهر كارمەندانی خانەی نەوجەوان و منداڵان
ئهمرۆ پێنجشەممە 2025.12.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، بەئامادەبوونی یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، له خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێر، بەشداربوو لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی سەربازی ون بەسەر كارمەندانی بەشی منداڵانی تازە لەدایک بوو تاکو 4 ساڵانی خانەكە.
پارێزگاری ههولێر، وێڕای دەست خۆشی لە سەرپەرشت و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خانەکە، پیرۆزبای له وهرگرانی خهڵاتەكە كرد و، ستایشی كاری ئەوانی كرد و ئهركی ئهوانی به پیرۆز وەسفكرد و جەختی لەوەكردەوە ئەو منداڵانەی لەو خانەیەدان کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی سەرشانی هەموو لایەكمانە لە خزمەتیان دابین.
جێگەی باسە، بەرنامەی سەربازی ون بەرنامەیەكی هەفتانەی مەیدانی یە لەكەناڵ كوردستان24 , هەرجارە و لە شوێنێك ئامادە دەكرێت و خەڵات و رێزلێنان پێشكەش بەو كەسانە دەكرێت كە خزمەتێكی گەورە پێشكەش بە كۆمەڵگاو چین و توێژەكانی دەكەن لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا، ئەوانەی كە وەك سەبازی ون دیارنین سەرەڕای ئەو كارە گرنگانەی ئەنجامی دەدەن.