پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیان، سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى کرد
پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیان، سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.12.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى پیرۆزبایکردن بە بۆنەى (73) ەمین ساڵیادی دامەزراندنى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان، بەیاوەری مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار و ئەكرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگارو نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆ و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەكانی پارێزگا، سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى ئافرەتانى کوردستانى کرد.
پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت، هیواى سەرکەوتنى بۆخواستن لە تێکۆشان و بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەتان و داکۆکیکردن لە ئازادى و یەکسانى.
هەروەها تەئکیدى لە پاڵپشت و پشتیوانى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان و سەرجەم ئافرەتان كردەوە و، ئومێدی خواست هەمیشە لە بەرگریکردن لەخواست و داوا و مافەکانى ئافرەتان پێشەنگ و پێشڕەوبن.