هەولێر … لە پارکی پێشمەرگە فیستیڤاڵی سەری ساڵ كرایەوە

هەولێر … لە پارکی پێشمەرگە فیستیڤاڵی سەری ساڵ كرایەوە

هەولێر …
لە پارکی پێشمەرگە فیستیڤاڵی سەری ساڵ كرایەوە

ئەمشەو پێنجشەممە 2025.12.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، بە ئامادەبوونی ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ و ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری پارک و باخچەکان و ڕاستی دڵدار، بەرپرسی نووسینگەی ئەندازیاران و ژمارەیەكی تر لە هاوڵاتییان، لە پارکی پێشمەرگە فیستیڤاڵی سەری ساڵی كردەوە، كە لەلایەن گرووپی مەڵتی میدیا ڕێكخراوە.

پارێزگارى هەولێر دوای کردنەوەی فیستیڤاڵەكە و بەسەرکردنەوەى ستاند و کۆشکەکانی، ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ کاسبکاران و بەشداربووانی خواست و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی کرد.

جێگەی باسە، فیستیڤاڵەكە، کە تایبەت بە ( خواردنی کوردەواری، کاری دەستی و چالاکی هونەری و کارى دیکەى جۆرا و جۆر )، بۆ ئەو چەند ڕۆژەی پشووەکانی سەری ساڵی نوێیە، بەمەبەستی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران و دانیشتووانی شاری هەولێر و شارەکانی تری هەرێم.