هەولێر... کۆنسێرتێکی هونەری پێشكەشكرا

هەولێر... کۆنسێرتێکی هونەری پێشكەشكرا

هەولێر...
کۆنسێرتێکی هونەری پێشكەشكرا

ئەمشەو شەممە 2025.12.13، به‌ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و ئاریان صلاح الدين، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسڵى گشتیى ئیتاڵیا لە هەولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كارمه‌ندانی كۆنسڵخانه‌كان و میوانان، لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر، كۆنسێرتى موزیک و گۆرانی بیانیان پێشكەش كرا، كە لەلایەن كونسڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر ڕێكخرابوو.

لە كونسێرتەكەدا، چه‌ندین به‌رهه‌می موزیكی و گۆرانی پێشكه‌ش کرا، كە بووە مایەی ڕەزامەندی ئامادەبووان، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێكخرانی كۆنسێرتەكە، هیوا و سەرکەوتنى بۆ هونەرمەنی بەشداربوو خواست.